بۆنی له‌ش چ په‌یوه‌ندییه‌كی به حه‌زی سێكسیه‌وه هه‌یه؟
نوچە.نیت.خیزان
بۆنی خۆش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واو كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی سێكس، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌ز یان یه‌كێكیان بۆنیان خۆش نه‌بێ سێكسی ته‌ندروست ناكرێت.
دواین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی (یۆرك) له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌یسه‌لمێنێت، بۆنی خۆش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی سێكسێكی ته‌ندروست هه‌یه، له‌نێوان ژن‌و پیاوه‌كاندا.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ش به‌جۆرێكه ئه‌و منداڵانه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و سێكسه دروستده‌بن، سیستمی به‌رگرییان به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو پرۆفیسۆر، سیندی مێستۆنو دێڤد به‌س، پسپۆڕانی ده‌رونی له‌زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا له‌كتێبێكدا باسی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی پیاوان ده‌كه‌ن لهسهرنجڕاكێشانی ژنه‌كانیان له‌كاتی نوستندا.
سندیو دێڤد پێیانوایه ده‌ربڕینی خۆشهویستیو گرنگیدان بهبیرۆكهكانی ژن چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌نوستن، دۆخێكی گونجاو بۆ جوتبوون دروستده‌كات.
هاوكات باس لهوهشكراوه، گۆڕینی شێوازی قسه‌كردن، پێش چونه سه‌ر جێگا له‌گه‌ڵ گۆڕینی شێوازی ده‌ربڕینی خۆشهویستیو دابینكردنی كه‌شێكی ئارام‌و له‌بیركردنی گرفته‌كان هه‌موو هه‌نگاون بۆ رازیكردنی ژنان كهبهخۆشحاڵییهوه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیان بخه‌ون.