بزانە چۆن ئاو‌و لە چاوت دێنێت؟
نوچە.نیت.nrt
ئه‌گه‌ر جنینی یه‌ک پیاز ئاو له چاوت بێنێت ئه‌وا جنینی ئه‌م پیازه له‌وانه‌یه به سه‌تڵ ئاو له‌چاوه‌کانت بێنێت. تۆنی گرۆڤی جوتیاری به‌ریتانی ناوچه‌ی لیسته‌ر له‌به‌ریتانیا، توانی پیازێک به‌رهه‌م بێنێت که کێشه‌که‌ی 8 کیلۆ و 476 گرام و نیوه‌و به‌وه‌ش ناوی چووه کتێبی گینیس و ریکۆردی پێشوی خۆی به زیاتر له 4 کیلۆو نیو شکاند. له کاتێکدا نرخی زه‌رفێک پیاز له بازاره‌کانی به‌ریتانیا ناگاته ته‌نها پاوه‌ندێک به‌ڵام تۆنی گرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌وه کێشه‌یه‌ک نییه‌و هه‌موو ماندووبونه‌کانی به فیرۆ نه‌ڕۆیشتوه. تۆنی گرۆڤی ته‌مه‌ن 49 ساڵ ده‌ڵێت “له رێگه‌ی به‌خێوکردنێکی ووردو کۆنترۆڵکردنی شێوه توانیم ئه‌م پیازه گه‌وره‌يه به‌رهه‌مبێنم”. وتیشی ساڵێکی پێچووه تا ئه‌م سوپه‌ر پیازه به‌رهه‌م بهێنێت هه‌موو ساته‌کانی خۆشوویستوه، ئه‌و ده‌ڵێت “کارم خێوکردن و به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه‌و میوه‌یه‌و له ته‌مه‌نی شانزه ساڵییه‌وه ئه‌م کاره ده‌که‌م”.