پاسكیل دزین كۆتایی پێ هات
نوچە.نیت.رادیۆنەوا
به‌پێ دوا ئامار ده‌ركه‌وتووه له هه‌موو خوله‌كێك دا له جیهان پاسكیلێك ده‌دزرێت و ئه‌وه‌ش وای له دوو خوێندكاری چیكی كردووه رێگه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به دزینی پاسكیل بدۆزنه‌وه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه دوو خوێندكاری چیكی چاره‌سه‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی دزینی پاسكیل له جیهاندا تا كاتێك له شوێنك پاسكیل سواره‌كه كاریكی ده‌بێت و له شوێنیك رایده‌گرێت تا دێته‌وه پاسكیله‌كه‌ی پارێزراو بێت و نه‌دزرێت.
ئه‌و دوو خوێندكاره هه‌ستاون به‌زیادكردنی پارچه‌یه‌كی نوێ بۆ پاسكیل تا له‌كاتی راگرتنی دا، به ستونێكه‌وه یاخود به دارێكه‌وه ببه‌سترێـته‌وه و به‌مه‌ش پاسكیل سواره‌كه دڵنیا ده‌بێت له پاراستنی پاسكیله‌كه‌ی.
ئه‌و دوَزینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه به داهێنانێكی گرنگ وه‌سفكراوه‌و له ئێستادا خه‌ریكی دروستكردنی پاسكیلن به‌وشێوازه نوێ یه.

