دوای سێكس حه‌زیان له‌چییه؟
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
توێژه‌ره ئه‌مریكییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئافره‌تان دوای هه‌ر كرده‌یه‌كی سێكسی حه‌ز له‌قسه‌كردن و ماچ و نازهه‌ڵگرتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیاوان زیاتر حه‌ز له‌جگه‌ره‌كێشان یان خواردن و خواردنه‌وه ده‌كه‌ن.
سۆزانا هیۆ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌بواری ده‌روونناسی و مامۆستا له‌زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی پانسلڤانیا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه له‌گۆڤاری توێژینه‌وه‌ی سێكسی بڵاوده‌كرێته‌وه له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری كۆڵیوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی 17 پیاو و ژن كراوه.
سۆزانا ده‌شڵێت “له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ئافره‌تان زیاتر به‌ته‌نگ دروستكردنی په‌یوه‌ندین به‌تایبه‌تیش له‌دوای كرده سێكسییه‌كان، به‌ڵام پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن جگه‌ره‌بكێشنیان داوای شتێك بكه‌ن كه له‌خۆبایی بوون و زیاتر شانازی به‌خۆوه كردن نیشانده‌دات”.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌شكراوه پیاوان زیاتر له ژنان پێشنیاری كرده‌ی سێكسی دووه‌م و سێیه‌م ده‌كه‌ن “پیاوان و ژنانیش هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه گه‌وره‌ترین وشه له‌نێوان ژن و پیاو له‌دوای سێكس وشه‌ی تۆم
خۆش ده‌وێیه”.