به ڤیدیۆ.. بۆ ئه‌وه‌ی شو بكه‌ن ئه‌م كاره‌یان كرد
نوچە.نیت.knn
له یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئه‌فریقا ئه‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان كردووه شویان نه‌كردووه(قه‌یره كچ) خۆیان ده‌خه‌نه ژێر پێی بوك له ئاهه‌نگه‌كاندا و پێیان وایه كه به‌و كاره‌یان به‌ختیان ده‌كرێته‌وه و شو ده‌كه‌ن.
له كورده‌واریدا، كاتێك كوڕێك ژن ده‌هێنێت، وا باوبووه كه شه‌قێك له‌و كوڕانه هه‌ڵده‌دات كه ژنیان نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌ختیان بهێنێت ژن بهێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ده‌یبینن جیاوازه و كچانه ده‌یانه‌وێت شو بكه‌ن بۆ یه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌فریقاش به‌هۆی زۆری نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان تێیدا به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی بۆ مه‌راسیمه‌كانی هاوسه‌رگیری تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و شێوازانه.
له یه‌كێك له وڵاته ئه‌فریقییه‌كان و له كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كه‌دا بوك به‌سه‌ر پشتی چه‌ندین كچدا ده‌گه‌یه‌نرێته شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی، كه سه‌رجه‌می ئه‌و كچانه وه‌كو فه‌رشێك له‌به‌رده‌می بوكه‌كه‌دا پاڵده‌كه‌ون، پاش ئه‌وه‌ی بوكه‌كه پێیان پیاده‌نێت جارێكی دیكه له‌به‌رده‌میدا پاڵده‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌و كچانه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن سه‌رجه‌میان قه‌یره‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه به‌ختی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه و شانسیان بۆ هاوسه‌رگیری زیادبێت، چونكه باوه‌ڕیان وایه كه قاچی بوكه به‌ختیان بۆ دێنێت.