یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامن لە بێزار کردنی هاندەرانیان

0

یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامن لە بێزار کردنی هاندەرانیان

نوچەنێت :وەرزشی

455277_heroa

یاریزانانی ڕیال مەدرید یاخود لە بارێکی دەروونی ناخۆشدان یاخود غرووری سەری لێ شیواندوون.
دوای شکستە قورسەکەی شەممەی ڕابردوی نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریزانانی یانەی قەلای سپی بە بارێکی دەروونی ناجێگیردا تێدەپەڕن بەمەش دەستیان کردووە بە کۆمەڵێک کاری نابەجێ کە سەرجەمیان هاندەرانی یانەکەیانی توڕە کردوە،دوێنێ ئەستێرەی ژمارە یەکی وێڵزی و ژمارە دووی یانەی ڕیال مەدرید گاریس بەیڵ لا کاتی چوونی بۆ شوێنی مەشقەکانی یانەکەی هاندەرانی یانەکە لەسەر ڕێگەکەی وەستابوون و داوای ئیمزایان لێ دەکرد لە کاتێکدا گاریس بەیڵ لە نێو ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیدا بوو،غرووری و تێک چوونی باری دەروونی گاریس بەیڵ دوای شکستەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەو یاریزانەی وا لێکرد ئۆتۆمبێلەکەی ڕانەگرێت و ڕووبەڕووی هاندەرانی ببێتەوە،ئەمەش بووە هۆی توڕە بوونی هاندەرانی یانەکە و چەندان ۆر ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەو یاریزانە دەربڕی و کار گەشتە ئەوەی هاندەرانی یانەکە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی گاریس بەیڵ بدەنە بەر شەق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com