ڕیال مەدرید بۆ جاری دووەم لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی ئەوروپا
نوچەنێت:وەرزشی
ئەو سەردێڕە وتەی یاریزان و کاپتنی یانەی بایرەن میونخ،هەروەها سەرکردەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە،فلیپ لام لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ئەوەی دووپات کردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید لە توانایدایە خوولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی ٢٠١٤ -٢٠١٥ بە دەست بهێنێت. لام وتی ڕیال دەتوانێت بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک نازناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنیت و ببێتەوە باشترین یانەی ئەوروپا.ۆفلیپ لام باسی پێکهاتەی یانەی ڕیال مەدریدی کرد و وتی “ئەو یانەیە لە هیچ ڕوویەکەوە کێشەیان نییە،سەرجەم یاریزانانەکانی یانەی شاهانە لە ئەستێرەکانی جیهانن و بڕوام نييه هیچ یانەیەک هەمان پێکهاتەی یانەی ڕیال مەدریدی هەبێت…
