مۆرینهۆ : کۆستا و کاهێڵ ئاسایی نین

0

مۆرینهۆ کۆستا و گاری کاهیل ئاسایی نین 

نوچەنێت:وەرزشی

455178_heroa

“دەمانزانی یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان بەڵام هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبووەوە کۆستا یاریزانێکی ئاسایی نییە…ئێمە لە هێڵی هێرشبەری یانەکەمان کێشەمان هەبوو نەمان دەتوانی ئەو پلانانەی دامان دەنا بە ئاسانی بەسەر پلانەکەی خۆماندا سەرکەوتووبین،بۆیە ناچار بیرمان لە گرێبەستی کۆستا کردەوەو لەو گرێبەستەدا سەرکەوتوو بووین…ئێستا ئێمە باشترین هێڵی هێرشبەرمان هەیە….”سەرجەم ئەم وتانە وتەی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بوون دوای تەواو بوونی یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی سوانزی ستی ….کاتێک یانەی چێڵسی یارییەکەی لە یانەی سوانزی ستی بردەوە بە ئەنجامێکی گەورەو بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵی یانەی سوانزی….لەو یارییەدا دیێۆگۆ کۆستا توانی یەکەم هاتریک لەگەڵ یانەی چێڵسی تۆمار بکات،ئێستا دیێۆگۆ کۆستا بە ٧ گۆڵ گٶڵکاری خولی ئینگلیزییە.

لەو یارییەدا یاریزانانی یانەی چێڵسی بەهێزێکی بێوێنەوە دەرکەوتن و بە تەنها یانە خۆیان لە پێشەنگی یانەکانی خولی ئینگلیزی هێشتەوە بە جیاوازی سێ خاڵ لە نزیکترین ڕکابەریان کە یانەی سوانزی ستییە،،یانەی چێڵسی ئێستا خاوەنی ١٢ خاڵە بە چوار بردنەوەی یەک لەدوای یەک…گاری کاهێڵ لە  هێڵی بەرگری دەورێکی گەورەی گێڕا لە ڕاگرتنی یاریزان گۆمێزی هێرشمبەرە فەرەنسییەکەی یانەی سوانزی ستی

397953_hp

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com