سەرجەم حساباتەکان تەواو بوون و وانەکەی ئەنچیلۆتیش کۆتایی هات

0

سەرجەم حساباتەکان تەواو بوون و وانەکەی ئەنچیلۆتیش کۆتایی هات

نوچەنێت:وەرزشی/تایبەت

455546_heroa

یارییەکەی دوێنێی نێوان هەردوو یانەکەی شاری مەدرید تەنها بە دەستهێنانی سێ خاڵ نەبوو،بەڵکو لەو یارییەدا کۆمەڵێک حسابات هەبوون تەنها ٩٠ خوولەکی یارییەکە بەس بوو بۆ یەکلا کردنەوەی حساباتەکان.. پێش چەند هەفتەیەک یاری کۆتایی ،یاخوود بڵێین یاری سوپەری ئیسپانی لەنێوان هەردوو یانەکەی شاری مەدرید ئەنجام درا و تێیدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی سەرکەوتن بەسەر ڕیال مەدریددا تۆمار بکات..ئەو کات ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویان کردەوە ئەو شکستەی ڕیال مەدرید سودفە بووە!!!

بەڵام کوڕانی دیێۆگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری شەوی ڕابردویان کردە بیانوویەک بۆ بێدەنگ کردنی سەرجەم ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید…یاری شەوی ڕابردووی نێوان هەردوو یانە لە جەولەی چوارەمی خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگا کۆمەڵێک شتی لەگەڵ خۆیدا یەکلا کردەوە یەکێک لەو شتانە بریتی بوو لە لێدوان و هەواڵی ڕۆژنامەکان تایبەت بە هەواڵی یاری سوپەری نێوان هەردوو یانە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و شاری مەدرید و نزیک لە یانەی شاهانە ئەو کات لە ئەهمییەتی بردنەوەکەی یانی ئەتلەتیکۆ مەدریدیان کەم کردەوە و بە شتێکی سودفەیان ناوبرد….بەڵام بردنەوە گەورەکەی دوێنێ شەوی نێو یاریگەی بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید هەموو شتێکی بە بەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ کۆتایی پێ هێنا… شەوی ڕابردوو هەیەجان لە نێو یاریگای بێرنابیۆ ڕووی داو هیچ کام لە ئەستێرەکانی ئەو یانەیە نەیان توانی تۆڵەی یاری سوپەر بکەنەوە و قسەی رۆژنامەکان پشتڕاست بکەنەوە کە بەڵێ بردنەوەکەی ئەتلەتیکۆ لە یاری سووپەری ئیسپانی سوددفە بووە نەوەک بەهێزی و تەکتیکی یانەی ئەتلەتیکۆ.

شەوی ڕابردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید ئەتلەتیکۆ توانی یانەی ڕیال مەدرید بێدەنگ بکات و ئەو وانەیەی کارلۆ ئەنچیلۆتی پێش ڕۆژێک بە یارییەکە ڕایگەیاند هەمان وانە بە خۆیان و قەڵا سپییەکە بدەنەوە .لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەی شەوی ڕابردوو بە ڕوخساری یاریزانانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دیارە بۆ خۆ سەپاندن هاتوون نەوەک یارییەکی ئاسایی…لە یارییەکەدا و لە خوولەکی ١٠ یا یارییەکە یاریزان تیاگۆ میندیس توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات…دواتر لە خوولەکی ٢٦ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕێگەی لێدانی سزاوە وەڵامی گۆڵەکەی داوەو گٶلە بەرامبەری تۆمار کرد…لە گێمی دووەم و خوولەکی ٧٦ ی یارییەکە یانەی ڕیال مەدرید توشی دووەم شکست بووەیەوە لە کۆی سێ یاری خولی ئیسپانی…

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com