ئیمارات یەکسانی بەخشییە ئارسناڵ و کوڕە شارییەکان…

0

ئیمارات یەکسانی بەخشییە ئارسناڵ و کوڕە شارییەکان…

نوچەنێت:وەرزشی10612542_947009995323416_1635435883185522094_n

لە دەستپێکی هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلیزی ئەمشەو هەردوو یانەی ئارسناڵ و یانە شارییەکەی مانچستەر بەیەک گەشتن..تێیدا لە یارییەکی ئاست مامناوەندیدا هەردوو یانە بە یەکسانی کۆتاییان بە یارییەکە هێنا و خاڵێک ڕاهێنەری هەردوو یانەی ڕازی کرد.

یارییەکە لە نێوە یاریگای ئیمارات بوو سەرەتا یانەی ئارسناڵ بە هێرشبردنێکی ئاسایی دەستی پێکرد کە هیچ کام لە هێرشەکان نەبوونە جێی مەترسی ڕاستەقینە بۆ سەر گۆڵی یانەی مان سیتی تا دوا جار ئەگوێرۆ سزای هێرشە لەسەرخۆکانی یانەی ئارسناڵی داو توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات…گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات لەگەڵ دەست پێکردنی گێمی دووەم یانەی ئارسناڵ بە هێرشی تۆڵە و بەرامبەر بوونەوە دەستی پێکرد و توانی دوو گۆڵی یەک لە دوای یەک تۆمار بکات لە ڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان جاک ویلشێر و یاریزان ئەلێکسیس سانشێزەوە ….تا خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە بەو ئانجامە مایەوە لا ساتەکانی کۆتایی یارییەکە یاریزان مارتین دیمیکلیسی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی لە ڕێگەی لێدانی سەرەوە توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی مان ستی تۆمار بکات و بەو ئەنجامە یارییەکە کۆتایی هات..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com