دەمانەوێت وانەیەکی نوێی تۆپی پێ بڵێینەوە ڕۆناڵدۆش….

0

دەمانەوێت وانەیەکی نوێی تۆپی پێ بڵێینەوە

نوچەنێت:وەرزشیCarlo Ancelotti

“دەمانەوێت وانەیەکی تر لە تۆپی پێی ئیسپانی بڵێینەوە و ڕۆناڵدۆش لە باشترین حاڵەتدایە” ئەمە لێدوانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانییە..ئەم لێدوانەی کارلۆ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بوو کاتێک دوێنێ هەینی لەبەردەم دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بە ڕوونی ڕایگەیاند ئێستا ئێمە بە باشترین حاڵەتدا تێدەپەڕین و شکستەکەی یاری پێشووی خوولی ئیسپانی دەکەینە هەوێنی سەرکەتنی یاری دێربی مەدرید.دەربارەی پێکانەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی”ئێستا شتێک نییە بە ناوی پێکان یاخوود ئازار لە جەستەی ڕۆناڵدۆدا،ئەو ئێستا لە باشترین حاڵی تەندرووستی خۆیدایە و بێ بەهانە دەتوانێت بەشداری یارییەکەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بکات”.دەربارەی شێوازی یاریکردنی ڕیال مەدرید  و بەشداری کردنی یاریزانی مەکسیکی خافێر هێرناندز کارلۆ وتی “ئێمە فەلسەفەی تۆپی پێی خۆمان ناگۆڕین،وەک پێشتر یاری دەکەین جگە لە هەندێک گۆرانکاری و تەکتیکی نوێ کە  ئێستا کاتی وتنی نییە ولە ناو یاریگا هەموو شت دەردەکەوێت. هەروەها بۆ مەسەلەی چیچاریتۆش ڕەنگە چیچاریتۆ لە گێمی دووەمی یارییەکە یاری پێ بکەین.

ئەوەی جێی باسە ئەمشەو لە دێربی شاری مەدرید کاتژـێر ٩:٠٠ بە کاتی کوردستان یارییەکە بەڕێوە دەچێت..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com