مايكل لاودروب مۆرینهۆی جێهێشت و بووە باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمێر لیگ
نوچەنێت:وەرزشی
ڕاهێنەری یانەی سوانزی ستی توانی بەسەر مۆرینهۆدا سەربکەوێت وببێتە باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی خولی ئینگلیزی
مايكل لاودروبی ڕاهێنەری یانەی سوانزی ستی ئەم ساڵ بە تەکتیکێکی بەهێزەوە لەگەڵ یانەی سوانزی ستی دەستی پێکردووە و لە یاری سەرەتای ئەم وەرزەی خوولی ئینگلیزی توانی لە یانەی مانچستەر یۆنایتد و لویس ڤان گالی ڕاهێنەری بباتەوە،ئێستا خولی ئینگلیزی لە هەفتەی سێیەم تێپەڕیوە و ئەمڕۆ شەممە یارییەکانی هەفەتەی چوارەم دەست پێدەکات و هەردوو یانەی سوانزی ستی و یانەی چێڵسی لە پلەکانی یەکەم و دووەم دان بە جیاوازی گۆڵ….لە مەراسیمێکدا دوێنێ باشترینەکانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلیزی ڕاگەندران و تێیدا مايكل لاودروبی بەڕێوەبەری هونەری یانەی سوانزی ستی توانی بەسەر مۆرینهۆدا سەر بکەوێت و بووە باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردوو.
