گاریس بەیڵ یانەی چێڵسی هەڵدەبژێریت

0

ئەستێرەی تۆپی پێی وێڵزی و یاریزانی ژمارە یەک دوای  ڕۆناڵدۆ لە یانەی ڕیال مەدرید چێلسی هەڵبژارد بۆ بە دەست هێنانی نازناوی خولی یانەکانی ئینگلتەرا..

454744_heroaنوچەنێت:وەرزشی

گاریس بەیڵ یاریزنای یانەی ڕیال مەدید لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی بی تی سپۆرت ڕایگەیاند” خولی یانەکانی ئیسپاینی گۆڕانکاریگەورەی بەسەردا نەهاتووە و تاڕادەیەک وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام خولی مومتازی ئینگلیزی گۆڕانکاری ڕیشەیی تێیدا ڕویداوە و یانەی چێڵسی سودمەندی یەکەمی ئەو گۆڕانکارییانەیە…بەیڵ درێژەی دایە قسەکانی وتی “دوای ئەوەی یانەی چێڵسی چەند یاریزانێکی گەورە و بە توانای گواستەوە ڕیزەکانی پێم وایە ئەو یانەیە ئێستا خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزە و توانای بە دەست هێنانی خولی ئینگلیزی هەیە..دەربارەی یاری کردنی لە یانەی ڕیال مەدرید گاریس بەیڵ وتی “من لە یانەی تۆتنهامەوە هاتمە ڕیال مەدرید یاخوود بڵێم لە خولی ئینگلیزییەوە هاتوومتە خولی ئیسپانی ئەمە جیاوازییەکی گەورەیە چونکی شێوازی یاریکردن لە خولی ئینگلیزی جۆرێکە و لە خولی ئیسپانیش جۆرێکی تر،ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم  و من لە ژێر تەجرووبەیەکی گەورەدام. دڵنیام لە سەرکەوتنم لە یانەی ڕیال مەدرید.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com