کۆرتووا بۆندەکەی تا ساڵی ٢٠١٩ درێژ کردەوە
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆندی کۆرتووای گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ ماوەی پێنچ ساڵی تر نوێ کردەوە بەمەش کۆرتووا تا ساڵی ٢٠١٩ بۆندئ لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە و هەر یانەیەک بییەوێت بۆندی پێشکەش بکات تا ساڵی ٢٠١٩ دەبێت سەرەتا یانەی چێڵسی ڕازی بکات…دوای نوێ کردنەوەی بۆندەکەی کۆرتووا ڕایگەیاند “شانازییە من ئێستا یاریزانی یانەی چێڵسیم و زۆر جێگەی خۆش حاڵیمە توانیم بۆندەکەم لەگەڵ بلووز نوێ بکەمەوە، هیوادارم لەگەڵ یانە گەورەکەی شاری لەندەن بتوانم نازناوەکان بە دەست بهێنم و بتوانم لە ڕیزی یانەی چێڵسی تواناکانی خۆم نیشانی هەموو جیهانی تۆپی پێ بدەم….
