سێ كێشه‌ی سێكسی باو لای ئافره‌تان
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه‌گۆڤاری كومه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی ئه‌نجامیداوه، %43ی ئافره‌تان وتویانه كێشه‌ی سێكسیمان هه‌یه له‌وانه‌ش (ساردی سێكسی _دروستبوونی ئازار له‌كاتی سێكسدا به‌هۆی وشكبونی كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت _گرانیی یان نه‌توانین به‌گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی چێژی سێكسی واته (ئورگازم).
ئامانجی ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئاشناكردن و رۆشنبیركردنی تۆی خوێنه‌ره و هیچ مه‌به‌ستێكی ترمان نییه، جا تكایه به‌ساده‌یی وه‌ریبگرن و سوودی لێ ببینن.
1- ساردی سێكسی-
هۆكاری زۆره له‌وانه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی سۆزداریی یان پزیشكی – توانای جه‌سته‌یی، ئه‌مانه هه‌موو فاكته‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی سێكسی یان كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌رونیان نائارامه و ئاره‌زووه‌كه كه‌متر ده‌بێت یان كۆنتروڵكردنی لایه‌نێك بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی ئه‌نجامدانی سێكسدا، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی خه‌مۆكی یا دڵه ڕاوكێ و هیلاكی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و هه‌ست كردن به‌گوناه و كه‌موكورتی به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر ببنه هۆی ئه‌م لاوازییه سێكسییه، جاری واش هه‌یه ده‌رمانی هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌كان ده‌بنه هۆكار و وشكبوونه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه و ساردیی سێكسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
2- دروست بوونی ئازارێكی زۆر له‌كاتی سێكسدا-
هه‌ر وروژاندنێكی ناوچه‌ی (حوچ) ئافره‌ت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه یان نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه واده‌كات ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌نها بیركردنه‌وه بۆ چونه ناو جێگه‌كه‌ی كارێكی ئازاربه‌خش بێت بۆی هوكاری تریش زۆرن بۆ دروستبوونی ئازار وه‌ك (وشكی كۆئه‌ندامی زاوزێ – هه‌وكردن – گرژ بوونی ماسولكه‌كان یان ته‌سكیی ئه‌م كۆئه‌ندامه) ئه‌بێته هۆی دروستبونی ئازارێكی زۆر به‌تایبه‌تی له‌جاره‌كانی یه‌كه‌می موماره‌سه‌كردنی سێكسدا، كاتێك كرداری سێكس ئازاربه‌خشه كه‌واته ده‌بێته هۆی دروست بوونی (التهاب) بۆیه پێویسته به‌زوترین كات سه‌ردانی بزیشكی پسپۆر بكرێت .
3-قورسیی گه‌یشتن یان دره‌نگ گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی چێژی سیكسی
گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی چێژ كارێكی به‌رده‌ست و هه‌موار نییه بۆ زۆربه‌ی ئافره‌تان له‌وانه‌یه هوكاره‌كه‌ی له‌مانه‌دا به‌دی بكرێن (تێنه‌گه‌شتنی پیاو له‌سروشتی له‌ش و لاری ئافره‌ت _شێوازی سێكسی هه‌ڵه – له‌ده‌ست دان و خراپبوونی ماسوله‌كه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی كاتی منداڵ بوون _هۆكاری ده‌روونیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، چونكه ده‌رون ئارام نه‌بێت ناتوانرێت سێكس به‌سه‌ركوتویی ئه‌نجام بدرێت) ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی چێژی سێكسی لای ئافره‌ت و نه‌گه‌یشتنی پێی.
ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت تاوه‌كو ئافره‌تیش هاوشێوه‌ی پیاو چێژ وه‌ربگرێت و بێ به‌ش نه‌بێت ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌نی ده‌رونییه‌وه پێش ئه‌نجامدانی كرداره‌كه ئاماده بكرێت به‌چه‌ند شتێك به‌نمونه (چه‌ند وشه‌یه‌كی ناسك و هه‌ست بزوێن یان له‌ئامێزگرتنێك) زۆر شتی تریش كه‌لای تۆ ساده دیارن به‌ڵام ئه‌نجامی كاریگه‌رو چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ده‌بێت.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن به‌ڵام گرنگ چاره‌سه‌ركردنیانه.
خانمی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تووشی لاوازیی سێكسیی هاتی و به‌رده‌وام بوو ئه‌وا پێویسته به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان بكه‌یت تابه‌زوویی چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه بكرێت و ته‌شه‌نه نه‌كات.