جه‌يمس هۆکاری فڕۆشتنی مه‌هدی بن عه‌تييه‌ی ياريزانی يانه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه‌

0

جه‌يمس  هۆکاری فڕۆشتنی مه‌هدی بن عه‌تييه‌ی ياريزانی يانه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه‌

نوچەنێت:وەرزشی

جەیمس بالۆتای سەرۆکی یانەی ڕۆما ڕایگەیاند mahdi090914بن عەتییە درۆزن بوو و خیانەتی لە یانەکەمان کرد..ئەو لێدوانە توندەی سەرۆکی یانەی ڕۆما لە دوای زنجیرە لێدوانەکانی بن عەتییەوە دێت کە لەگەڵ جێهێشتنی یانەی ڕۆما کۆمەڵێک لێدوانی یەک لە دوای یەکی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان داوە و ڕایگەیاندووە یانەی ڕۆما داوایان لێ کردووە یانەکە جێ بهێڵێت..

دواجار  مه‌هدی بن عه‌تيه‌  به‌بڕی 26 مليۆن يۆرۆ په‌يوه‌ندی کرد به‌ يانه‌ی بايرن ميونيخی ئه‌ڵمانييه‌وه‌و له‌هه‌فته‌ی ڕابردووش مه‌هدی له‌ لێدوانێکيدا ڕايگه‌ياند جگه‌ له‌ بايرن هه‌ريه‌که‌ له‌ ڕياڵ مه‌دريد و بارسیلۆنا لەسه‌رهێڵ بوون به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ بوو له‌گه‌ڵ ڕۆما بمێنێته‌وه‌ تادواتر ئاگادارکرايه‌وه‌ يانه‌که‌ جێبێڵێت.

لە وەڵامی لێدوانەکەنی بن عەتییە سەرۆکی یانەی ڕۆما وتی  ” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مه‌هدی ڕێککه‌وتين به‌شێوه‌يه‌کی زاره‌کی بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی و زيادکردنی مووچه‌که‌ی، به‌ڕاستی من به‌وه‌ خۆشحاڵ بووم و ڕازی بووم، به‌ڵام دواتر به‌ ڕۆدی گارسيا و ياريزانانی هاوڕێی وتبوو ده‌يه‌وێت ڕۆما جێبێڵێت.”
جه‌يمس له‌کۆتاييدا وتی ” ئه‌و درۆی کرد و پاشگه‌زبوويه‌وه‌، درۆی کرد له‌گه‌ڵ ڕۆدی گارسيا و سه‌رجه‌م ياريزانان، ئه‌وه‌ش جێی قبوڵ نييه‌، ئێمه‌ بۆ پاره‌که‌ی نه‌مان فڕۆشت به‌ڵکو درۆزن بوو ئه‌گه‌ر نا له‌ ڕووی مادييه‌وه‌ کێشه‌مان نه‌بوو.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com