ڕکابەرانی میوانداری مۆندیالی ٢٠٢٦ ئاشکرا کران و ئینگلتەراش بۆ ٢٠٣٠

0

423739_heroaنوچەنێت:وەرزشی

لە لێدوانێکی گرنگی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان سیپ پلاتەر ڕایگەیاند پێویستە لە ئێستاوە ئینگلتەرا خۆی ئامادە بکات بۆ ئامادە کردنی دۆسییەیەکی تایبەت بە مۆندیالی ساڵی ٢٠٣٠ ئەم لێدوانەی پلاتەر لە کاتێکدایە کە ناوبراو دەیەوێت جارێکی تر و بۆ ویلایەتی سێیەم خۆی بپاڵێوێتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی..

پلاتەر دڕێژەی دایە قسەکانی و وتی “ئێمە سەرجەم کارەکانی هەردوو مۆندیالی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ مان داوەتە دەست ئەو وڵاتانەی کە میواندارییان کردووە کە ئەوانیش هەردوو وڵاتی روسیا و وڵاتی قەتەرە،،بۆیە دەبێت ئەو دوو وڵاتە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو بۆنە مێژووییە تەواو بکەن..دەرابرەی مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٦ پلاتەر وتی “ئەو مۆندیالە کەوتووەتە ململانێی نێوان وڵاتێکی ئەفریقی یاخوود میوانداری کردنی هاوبەشی هەردوو وڵاتی ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتین بۆیە بۆ ئینگلیزەکان گرنگە لە ئێستاوە بیر لەو مۆندیالە نەکەنەوە بەڵکو گەر ئینگلیزەکان خوازیارن ئەو دۆسییەیە وەر بگرن پێویستە کار بکەن بۆ مۆندیالی ٢٠٣٠.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com