تەنها یانەی ڕۆما جیگەی مەترسی ئێمەیە
نوچەنێت:وەرزشی
پێرلۆی یاریزانی بە توانای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سەر
کردەی نێو یاریگای یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی ڕایگەیاند “تا ئێستا بیرم لە وازهێنانی یاری نێو دەوڵەتی نەکردووەتەوە…ئەم وتانەی پێرلۆ لە کاتێکدایە کە تەمەنی ئەندرێ لە ٣٥ ساڵ تێپەڕی کردووە…
پێرلۆ وتی:هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی لە ژێر دەستی ڕاهێنەر ئەنتۆنیۆ کۆنتی…ئەو ڕاهێنەرە توانایەکی گەورەی هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هەر یانەیەك یاخود هەڵبژاردەیەک کە ڕوی تێدەکات..وە بۆ ڕاستی قسەکانیشم هەفتەی ڕابردوو یاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیامان بینی بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئاست و بەهێزی ئیتاڵیا لەو یارییەدا بۆ هەموو کەس ڕوون بوویەوە.
دەربارەی خولی ئیتاڵیش پێرلۆ لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند ئێمە هیواخوازین بتوانین بۆ جاری چوارەم لەسەر یەک نازناوی خولەکە بە دەست بهێنین تەنها یانەیەکیش کە ترسم لێی هەبێت یانەی ڕۆمایە. ئەو یانەیە توانای ڕکابەری کردنێکی قورسی هەیە بۆ بە دەستهێنانی نازناوەکە،،….
دەربارەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش پێرلۆ وتی “ئێمە دەبێت بە باشی خۆمان ئامادە بکەین چونکی لەو خولەدا یانەیەک و دوو یانە نییە بەڵکو سەرجەم یانە بەشدار بووەکان بەهێزن و هەموویان توانای ڕکابەری بەهێزیان هەیە…