پاڵەوان بەشێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ داوای گەڕانەوە دەکات بۆ قەڵا شینەکەی چێڵسی..
نوچەنێت:وەرزشی

لە سەرەتای هاوین یاریزانی پێشوی یانەی چێڵسی یانەکەی جێهێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بەڵام زۆریش لەوێ نەمایەوە و گەڕایەوە خولی ئینگلیزی , ئەم جارە لەگەڵ چێڵسی نا بەڵکو لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی گرێبەستێکی بۆ یەک ساڵ بە شێوەی خواستن واژوو کرد…لە ئێستاشدا فرانک بە شیوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لە یانەکە کردووە کە گرێبەستی لەگەڵ بکەن ،لە تازەترین لێدوانیدا لاپارد وتی ئامادەم بگەڕێمەوە چێڵسی ئەگەر بۆندم پێشکەش بکرێت..جێگەی باسە فرانک لامپارد ١٣ ساڵ لەگەڵ یانەی چێڵسی بەردەوام بوو توانیشی ١٣ نازناو لەگەڵ ئەو یانەیە بە دەست بهێنێت و ئێستا یەکێکە لە یاریزانە خۆشەویستەکانی چێڵسی لای هاندەرانی یانەکە..