دیماریا شەرەکە دەکاتە شەڕی ئەرجەنتین و ڕیال مەدرید
نوچەنێت:وەرزشی
دیماریا ڕایگەیاند من بە ڕێژەی %٩٠ ئامادە بووم و توانام هەبوو لە یار
ی کۆتایی مۆندیال لە یاریگای ماراکانا یاری بکەم بەڵام یانەکە ڕەتی کردەوە بە بیانوی بوونی بەهانەی پێکانەوە ڕێگە نەدرا بەشداری ئەو خەونە دوورو دریژەم بکەم و بەشداری نەکردنی من لەو یارییەدا سیاسەتێکی نادیاری ئەو یانەیە بوو…ئەم لێدوانە توندەی دیماریا و تاوانبار کردنی یانەی شاهانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو لەگەڵ یانەی شاهانە نەگەشتنە ڕێک کەوتن و دواجار بە ناچاری دیماریا قەڵا سپییەکەی بە جێ هێشت..دیماریا زیاتر بۆ ڕادیۆی ئەمریکا دوا و وتی یەکێکی تر لە هۆکارەکانی ڕۆشتنی من لەو یانەیە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بوو ئەو یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەردەم ڕۆشتنی من هەروەها بوونی یاریزانی وێڵزی گاریس بەیڵە چونکی من و ئەو یاریزانە لەو یانە لە یەک شوێن یاریمان دەکرد….لە کۆتایی قسەکانیدا دیماریا دووپاتی ئەوەی کردەوە بە هیچ شێوەیەک ڕۆشتنی من پەیوەندی بە لایەنی مادییەوە نییە و تەنها یانەکە بڕیاری ڕۆشتنی منیان دا..