یانەی مانشستەر یونایتد لە ئێستاوە جێگرەوەی بۆ ڤان گاڵ دەست نیشان کردووە..
نوچەنێت:وەرزشی
لە چەند ڕاپۆرتێکی دەزگا وەرزشییەکانی نزیك لە مانشستەرەوە هەواڵی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە ئیدارەی مان یو لە گفتوگۆی بەردەوام بدان لەگەڵ بەڕێوەبەری هونەری یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند بە مەبەستی ڕێک کەوتنی هەردوو لا و ئەنجام دانی گرێبەست لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە دوای تەواو بوونی وادەی گرێبەستەکەی کلووب لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند کا لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی دێت..یۆرگن کلووب ڕاهێنەرێکی بە توانای خولی یانەکانی ئەڵمانیایە و بە بێ بوونی هیچ ئەستێرەیەک توانی بە پاڵ پشتی هاندەرانی یانەکە یانەکە لە بەدەست هێنانی نازناو بێبەش نەکات لە چەند ساڵی ڕابردوودا توانی نازناوی خولی یانەکانی ئەڵمانیا جامی سوپەری ئەو وڵاتە و هەروەها توانی یانەکە بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا..سەرەڕای دروست کردنی چەند ئەستێرەیەکی نوێی تۆپی پێ لە وانە لیڤاندۆڤیسکی و ڕیۆس و چەند یاریزانێکی تری بە توانا…