به‌ڤیدیۆ : پیاوێكی هندی درێژترین و قورسترین جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه
نوجە.نیت.knn
پیاوێكی هندی درێژترین و قورسترین جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه كه رۆژانه زیاتر له‌شه‌ش كاتژمێر سه‌ریه‌وه‌یه.
سنگ مۆنی پیاوی ئاینی له‌هه‌رێمی “په‌نجاب”ی باكوری وڵاتی هندستان، شانازی به‌وه‌وه ده‌كات درێژترین و قورسترین جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ك له‌ڤیدیۆكه‌دا باسی ده‌كات كێشه‌كه‌ی زیاتر له45 كیلۆیه و درێژیه‌كه‌شی 645 مه‌تره و رۆژانه شه‌ش كاتژمێر به‌سه‌ریه‌وه‌یه.
مۆنی له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 60 ساڵه و په‌یڕه‌وكه‌ری ئاینی سیخی وڵاتی هندستانه و له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه. به‌ڵام له 16ساڵی رابردوودا بڕیاری داوه به‌ته‌واوه‌تی خۆی بۆ دینه‌كه‌ی ته‌رخان بكات وه‌كو نه‌ریت و یاسایی ئاینه‌كه‌یان جامانه‌ی به‌ستوه كه ئه‌مه‌ش وای لێكردوه شانازی پێوه بكات.
هه‌رچه‌نده كێشی جامانه‌كه‌ی زۆره و كاتێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “هه‌ست به‌قورسی ناكه‌م و پێموانیه به‌هۆی جامانه‌كه‌مه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كم توش بیًَت”
ئه‌و پیاوه هندیه له‌باره‌ی درێژی جامانه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌جارێك ئه‌و جامانه گه‌وره‌ی هه‌ڵنه‌گرتوه به‌ڵكو له 150 مه‌تره‌وه ده‌ستی پێكردوه بۆ 250 و 365 و دواتر 645 مه‌تر و له‌ئێستدا به‌درێژترین جامانه داده‌نرێت. هه‌روه‌ها كێشی جله‌كانی 85 كیلۆیه. جگه‌له جامانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا شمشێر و چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت كه‌وه‌ك باسی ده‌كات 55 كیلۆ ده‌بن.
هه‌روه‌ك له‌ڤیدیۆكه‌دا باسی ده‌كات، تێچونی جله‌كانی 23000 روپی هندیه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 600 دۆلاری ئه‌مریكی.