وتەکانی ڕۆناڵدۆ زمانی نهێنی پارێزی پێرێزی سەرۆك تێک دەشکێنێت..

0

وتەکانی ڕۆناڵدۆ زمانی نهێنی پارێزی پێرێزی سەرۆك تێک دەشکێنێت..
florentino-perez_f1c2lffz0pg516k4xr1bc4l2hنوچەنێت:وەرزشی

دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ لەسەر ڕۆشتنی ئەستێرەکانی یانەکەی نیگەرانی خۆی لە سیاسەتی یانەی ڕیال مەدرید دەر بڕی ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٥-٩-٢٠١٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژننامەوانیدا فلۆرەنتینۆ پێرێز باسی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی ڕیال مەدریدی کرد و لەسەر هەندێک وتەی ڕۆناڵدۆ هاتە قسە کردن.
لە کۆنگرەکەدا پێرێز وتی: من کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باش دەناسم و پەیوەندییەکی باشم هەیەلەگەڵ ڕۆناڵدۆ .و گومانم لەوە نییە ئەو باشترینی تۆپی پێیە لە ئێستادا،هەروەها دەزانم یەکێکە لە دڵسۆزەکانی یانەکەمان، و وتەکانی ئەم دواییەی ئەو یاریزانەم گوێ لێ بوەو دەزانم سەرجەم وتەکانی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئێمە و یانەکە یەک دەگرێتەوە.

 

715-florentino-perez-and-an-intelectual-cristiano-ronaldo-posing-for-a-photo

بەڵام پیویستە هەندێک شت وەک سەرۆکی یانەکە ڕون بکەمەوە دەربارەی ڕۆشتنی یاریزانان بە تایبەتی دی ماریا ،پێرێز وتی :”من ساڵی ٢٠١٠ هاتووم بۆ ئێرە ، لەو ماوەیەدا چەندین یاریزان هاتوون و ڕۆیشتوون، دی ماریاو هەموو ئەو یاریزانانەی تر کەڕۆیشتوون هەمیشە ڕێزی تایبەتیان هەیە لای ئێمە، هەرگیز وشەیەکی ناشرین ناڵێم لەسەریان، ئەو یاریزانەی گرێبەستی هەیە لەگەڵمان و ڕۆیشتن هەڵدەبژێت، ئەوە بەویستی خۆیان بووە نەوەک داوای ئێمەو  یانەکە، دی ماریا چەند داوایەکی مادی هەبوو دەربارەی زیاتر کردنی موچەکەی کەئەوە مافی خۆی بوو، بەڵام ئێمە نەمان توانی ئەو داوایانەی بۆ جێبەجێ بکەین و ئەویش دوای ئەوەی وەڵامی ئێمەی زانی لەوەی کە توانامان نییە داوا مادییەکان جێبەجێ بکەین هەر بڕیارێکی دا ئێمە بەڕێزەوە لێی دەڕوانین”.

پێرێز درێژەی دایە قسەکانی و وتیشی :” ئێمە باشترین گرێبەست کە لەتواناماندا بوو پێشکەشمان کرد بەڵام ڕازی نەبوو و ڕۆیشتنی هەڵبژارد، ئەو گرێبەستەی کە پێشکەشمان کرد موچەی ساڵانەی دی ماریای دەکرد بە دووەم زۆرترین موچە دوای ڕۆناڵدۆ، ئەگەر بەمەرجەکانی دی ماریا ڕازی بوینایە مەترسی لەسەر یانەکە دروست دەبوو، لەشوێنی ئەو جەیمس ڕۆدریگێزمان هێنا کە یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی مۆندیال و هیوای سەرکەوتن بۆ دی ماریا دەخوازین”.

لەسەر ڕۆیشتنی چاڤی ئەلۆنسۆ وتی :”پەیوەندییەکی زۆرباشم هەیە لەگەڵ ئەلۆنسۆ، ئەو هات بۆلام وتی دەمەوێت بڕۆم لێرەو ئەوە بۆ من و یانەکەش بەسود دەبێت و ئێمەش داواکەیمان قبوڵ کرد، لەشوێنی ئەو ئیرامیندی و کرۆسمان هەیە کە دەتوانن بەباشی شوێنی پر بکەنەوە”.

لەکۆتایی وتەکانیدا باسی فالکاوی کرد کە چووە یانەی مان یونایتدەوە، پێرێز لەو بارەیەوە وتی :”ئێمە کڕینی فالکاومان هەڵسەنگاند، لێکدانەوەمان بۆ گرێبەستەکان لەڕووی وەرزشی و داراییەوەیەو بڕیارماندا کە گرێبەستی پێشکەش نەکەین، هەروەها بۆچوونی ڕاهێنەر ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لەو بڕیارەدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com