سلێمانی بەردەوامە لە بەهێزتر کردنی ڕیزەکانی یانەکەی..
نوچەنێت:وەرزشی
یانەی سلێمانی سەرەڕای بوونی چەند گرفتێکی یەک لە دوای یەکی ئابووری بەڵام سورە لەسەر ئەوەی پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ خولی نایابی عێراقی ئامادە بکات..دوای ئەوەی یانەی سلێمانی توانی بگاتە خولی نایابی عێراقی دەستەی کارگێڕی یانەکە لە هەوڵی جدیدان بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکەو لەو سەروبەندەشدا یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ١٨ یاریزان ئەجامداوە…د.ئاراز نوری یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیاریارانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند تا ئێستا سه‌ركه‌وتوبوون له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 18 یاریزاندا .ئاراز وتیشی شه‌ش له‌یاریزانه‌كان كوردن و 12 یاریزانیش له‌یانه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراقه‌وه گواستراونه‌ته‌وه هەروەها ئاشكراشیكرد له‌هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستدان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی تردا‌و له‌ئێستاشدا یاریزانێكی به‌رازیلی په‌یوه‌ندی به‌مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌وه كردوه‌و له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه ..یانەی سلێمانی بڕیاری بەهێزتر کردنی یانەکەی داوە و بڕیارە بە گرێبەستی تر ڕیزی یانەکە بەهێزتر بکات..