ڤاڵدێز و تا ئێستاش بێ یانەیە !!

0

ڤاڵدێز و تا ئێستاش بێ یانەیە !!

 

نوچەنێت:وەرزشیVíctor Valdés_3

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا هەواڵی ڕێک کەوتنی ڤاڵدێزی بی یانە و یانەی لیڤەرپوولیان بڵاوکردەوە…گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی یاریزانی پێشووی یانەی بارسیلۆنا دوای ئەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسا کۆتایی هات ئێستا ئازادە بە بۆندی خۆڕایی ڕوبکاتە هەریانەیەك بەڵام کێشە لەوەدایە تا ئێستا هیچ یانەیەک جگە لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بە ڕەسمی لە ڤاڵدێز نەچووەتە پیش…

لە دوو مانگی ڕابردوودا دەستەی کارگێڕی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بڕیاری ئەوەیاندا ڤیکتۆر ڤاڵدێز بگوازنەوە ڕیزەکانی یانەکەیان بەڵام پێکانی دوورو درێژی ڤاڵدێز یانە فەرەنسییەکەی لەو بڕیارە پەشیمان کردەوە بۆیە تا ئێستاش ڤاڵدێز بێ یانە ماوەتەوە و چاوەرێی بۆندێکی شیاو دەکات…ماوەی دوو هەفتەیە لە هەندێک ناوەندی هەواڵی وەزشیی بەریتانییەوە باسی ئەوە دەکرێت ڤاڵدێز و لیڤەرپوول گەشتوونەتە ڕێک کەوتن بەڵام لەبەر ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینی یاریزانان داخراوە پێ دەچێت ئەو گۆڵچییە لە وەرزی زستاندا یەکەم بۆندی چاوەڕوانکراوی گواستنەوەی یاریزانان بێتئێستاش …

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com