ئەمشەو شاری باری مەنزڵگای بەیەك گەشتنی ئیتاڵیا و هۆڵەندا دەبێت
لە شاری باری و لە نێو کەش و هەوای یاریگەی سان نیکۆلا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا میوانداری پرتەقاڵەکانی هۆڵەندا دەکات..
نوچەنێت:وەرزشی
ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بە کاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و هۆڵەندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە ،ئەمە یەکەم یاری دۆستانەی هەردوو هەڵبژاردەیە لە دوای یارییەکانی مۆندیالی بەڕازیل یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەرچەندە لەگەل یانەکانیان چەند یارییەکان ئەنجام داوە بەڵام ماندووبونێکی ئەوتۆیان پێوە دیار نییە.. گرنگی ئەم یارییە لەوەدایە هەردوو هەڵبژاردە خاوەنی ڕاهێنەری نوێن و ڕاهێنەرەکانی مۆندیالیان لەگەڵ نییە بۆیە چاوەڕێی ئاستێکی جیاواز دەکرێت لە هەردوو هەڵبژاردەکە….ئه‌م يارييه بۆ ڕاهێنه‌ران کۆنتی ئيتاڵی و گۆس هيدينگی ڕاهێنه‌ری هۆڵاندا تايبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌يه چونکه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر يه‌که‌مين يارييانه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌يه ده‌که‌ن و له‌دوای يارييه‌کانی جامی جيهانیی 2014ه‌وه بوونه‌ته ڕاهێنه‌ری ئه‌و هه‌ڵبژاردانه بۆیە دەبێت لە ئێستاوە هەڵبژاردەیەکی تۆکمە و ئامدە دروست بکەن بۆ پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی جەند ساڵی داهاتوو..