تانگۆ برینەکەی ساڕێژکرد و تۆڵەیەکی قورسی کردەوە،گۆڵەکان بە ڤیدیۆ ببینە

0

تانگۆ برینەکەی ساڕێژکرد و تۆڵەیەکی قورسی کردەوە

نوچەنێت:وەرزشی

شەوی ڕابردوو  چەند یارییەکی دۆستانە لەچەند یاریگایەکی جیهانییەوە ئەنجامدران، لەگرنگ ترین یارییە دۆستانەکاندا یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەرجەنتین بوو لەنێو یاریگای ئیسپێرت ئارێنا لەشاری دۆسلدۆرف.هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە برینێکی گەورەو بە گیانی تۆڵە کارییەوە خۆی بۆ یارییەکە بەبێ ئەستێرەی یەکەمی وڵاتەکەیان “لیۆ میسی” ئامادە کردبوو،نە بوونی میسی کاریگەری خراپی لەسەر هەڵبژاردەکە نەبوو بەڵکو هەلێکی تری بەخشییە یاریزانەکان تا بوونی خۆیان بسەلمێنن، یارییەکە ئەنجامدراو کوڕانی تانگۆ توانییان تۆڵەی شکستەکەی یاریی کۆتایی جامی جیهانیی بکەنەوەو بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.1409772801994_lc_galleryImage_Argentina_s_Angel_Di_Mari

گۆڵەکانی تانگۆ هەریەک لە “ئەگوێرۆ و لامیلا و فێرناندێز و دی ماریا” تۆماریانکرد، دوو گۆڵەکەی مانشافتیش لەڕێگەی “شۆرلە و گۆتزە”وە بوو.
جێی ئاماژەیە پێش دەستپێکردنی یارییەکە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە هەریەک لە “میرتساکەر و کلۆزە و فیلیم لام” کە دوای یارییەکانی مۆندیال وازیان لەیاریی کردنی نێو دەوڵەتی هێنا.

 
گۆڵەکان لە نوچەنێتەوە بە ڤیدیۆ ببینە

https://www.youtube.com/watch?v=pXi2pt1ISOk

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com