چەند گرێبەستێکی گرنگی ئەم هاوینەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

0

چەند گرێبەستێکی گرنگی ئەم هاوینەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

نوچەنێت :وەرزشی تایبەت
یانەکانی خولەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بە‌هێز کردنی ڕیزەکانیان چەند گڕێبەستێکی گرنگیان ئەنجامدا، هەندێک یانە لە میرکاتۆی هاوینەدا پارەیەکی زۆریان لە کرینی یاریزاناندا خەرج کرد ،ئامانجی سەرەکی یانەکان لە کڕینی یاریزاناندا بەهیزتر کردنی ئاستی یانە و ڕازی کردنی دڵی هاندەرانی یانەکانیانە…لێرەدا ئێمە ١٠ گرێبەستی گەورە و گرنگی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەتان دەخەینە بەرچاو….

١-دیێۆگۆ کۆستا لە مەدریدەوە بۆ لەندەن..
یانەی چێلسی لە کۆتاییدا توانی کۆستا ڕاو بکات..کاتێکی زۆری پێ چوو کاتێک چێلسی بۆسەی جیا جیای بۆ گواستنەوەی کۆستا دادەنا …سەرەنجام چێڵسی بە بۆندێک بە بری ٣٢ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی توانی کۆستا بگوازێتەوە…

٢- ڕادامێڵ فاڵکاو لە یانەی مۆناکۆوە بۆ شەیتانە سورەکان…
یانەی مانچستەر یونایتد خەونی سەرجەم یانەکانی ئەوروپای پوچەڵ کردەوە بە تایبەت ئەو یانانەی هەوڵی بە دەست هێنانی فاڵکاویان دەدا…ئەگەر چی هاتنی فاڵکاو بۆ مان یونایتد بە شیوەی خواستنە، بەلام بەشێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا باسی مانەوەی یەکجاری فاڵکاو لە مانچستەر دەکەن دوای کۆتا هاتنی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا….

٣- دیماریا…لە مەدریدەوە بۆ مانچستەر..
یانەی پاریس سانت جێرمان نزیکترین یانە بوو بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ ئەنخێل دیماریای ئەرجەنتینی بەڵام هەردوو یانی ڕیال مەدرید و یانە پاریسییەکە نەگەشتنە ڕێککەوتن و سەرەنجام دیماریا بووە یاریزانی مانچستەر یونایتد…بۆندی دیماریا ٦٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی تێ چووە…

٤- ماریۆ بالۆتێلی
بالۆتێلی یاریزانە سەرشێتەکە دواجار گەڕیەوە خولی ئینگلیزی و بەرگی یانەی ڕێدزی پۆشییەوە…بڕی بۆندەکەی ١٦ ملیۆن جونەی تێ چووە..

٥- ئەلێکسیس سانشێز..لە بارسێلۆناوە بۆ لەندەن..

یانەی ئارسناڵ ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بۆندی گرنگی ئەنجامدا لە یەکێک لەو بۆندانەشدا گواستنەوەی سانشێز بوو لە بارسیلۆناوە بۆ ئارسناڵ…بڕی بۆندەکەی ٣٥ ملیۆن جونەیە…

٦-جێمس ڕۆدریگز..لە مۆناکۆوە بۆ ڕیال مەدرید..بڕی بۆندەکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆیە…

٧-لویس سوارێز لە لیڤەرپوولەوە بۆ بارسێلۆنا…بڕی بۆندەکەی ٨١ ملیۆن یۆرۆیە..

٨-تۆنی کرووس لە یانەی باڤارییەوە بۆ ڕیال مەدرید..بڕی بۆندەکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە..

٩-ماریۆ ماندزۆکیچ..لە یانەی بایرەن میونخەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید..بڕی بۆندەکەی ٢٢ ملیۆن یۆرۆیە..

١٠- انتۆن گریزمان لە یانەی ڕیال سۆسیدادەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید..بڕی بۆندەکەی ٢٣ ملیۆن یۆرۆیە..

١١- شینجی کاگاوا لە مانچستەرەوە بۆ دۆرتمۆند..بڕی بۆندەکەی دیاری نەکراوە..

١٢- تۆرێس لە چێڵسییەوە بۆ میلان..

13 – پاتریس ئیڤرا لە یونایتدەوە بۆ یانەی یۆڤێنتۆس..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com