ئەچیلۆتی: هۆکاری شکستەکەمان بۆ ڕوون بووەتەوە هەندێک گۆرانکاری دەکەین..

0

ئەچیلۆتی: هۆکاری شکستەکەمان ڕۆشتنی ئەستێرەکان نییە بەڵکو هەندێک شت پێویستی بە گۆرانکاری هەیە..

نوچەنێت:وەرزشی

download
دوای شکستە گەورەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی مەلەکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند زۆر داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەکەم دەکەم هەرگیز چاوەڕێی شکستێکی لەو جۆرەم نەدەکرد،یاریزانانی یانەکەم تەنها ٣٠ خولەکی یارییەکە توانییان یارییەکی باش ئەنجام بدەن و یانەی سۆسیداد شایەنی ئەو بردنەوەیە بوو..هەروەها لە پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا کارلۆ وتی ڕاست نییە ئێمە بە هۆی ڕۆشتنی ئەڵۆنسۆ بۆ یانەی بایرەن میونخ نە دۆڕاوین بۆیە نابێت ڕۆشتنی یاریزانێك یان دوان بکەینە هۆکاری ئەو شکستە گەورەیە..بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ شتێک بدات وتی لە یانەکەماندا هەندێک شت پێویستیان بە گۆرانکاری هەیە و بە دڵنیاییەوە ئەو گۆڕانکاریانەش ئەنجام دەدەین…

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com