لە دووەم یاری وەرزی نوێدا ڕیال مەدرید بەبێ‌ بەشداری ڕۆناڵدۆ دووچاری شكست هات..

0

ڕیال مەدرید بەبێ‌ بەشداری ڕۆناڵدۆ دووچاری شكست هاتەوە..

نوچەنێت:وەرزشی

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیال سۆسێداد لەنێو یاریگای ئەنویتا میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی کرد. هەرچەندە یاریزانانی ڕیال مەدرید لە ١٠ خولەکی یەکەمی یارییەكەدا توانییان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەک تۆماربکەن لە ڕێگەی ڕامۆس و بەیل-وە، بەڵام ئەم پێشەنگییە زۆری نەبردوو هەر لەتایمی یەکەمدا كوڕانی هەرێمی باسك و یاریزانانی ڕیاڵ سۆسیداد بەدوو گۆڵی مارتینێز و زۆرۆتوزا یارییەکەیان یەکسان کردەوە. لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەمی یارییەكەدا یانە باسکییەکە بەردەوام بوو لەپێشکەش کردنی ئاستی بەرز و توانییان دوو گۆڵیتر لەڕێگەی زۆرۆتوزا و ڤێلا وە تۆماربکەن و یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بردەوە.1409499275_492868_1409516459_album_grande

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com