بارسێلۆنا دەچێتە مادریگال
نوچەنێـت :وەرزشی
ئەمشەولە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ولە یاری لوتكه‌ی
هەفتەی دووەمی ئەو خولە یاری نێوان ڤیاریال و بارسێلۆنا بەڕێوە دەچێت ، ئه‌و یارییە لە كاتژمێر 08:00 ی ئێواره به‌كاتی كوردستان له‌سه‌ر یاریگای مادریگالی تایبه‌ت به ڤیاریال به‌رێوه‌ده‌چێت .
بارسێلۆنا توانیویه‌تی شه‌ش جار لە كۆی حەوت یاری ڕابردوویان لە نێوان هەردوو یانەدا له ڤیاریال بباته‌وه له‌سه‌رجه‌م كێبركێان.
بارسا به‌رامبه‌ر ڤیاریال به‌هۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت لەتواناكانی هەر یەك لە ئینیێستا و تێرشتیگن و فێرمایلین هه‌روه‌ها ماسكێرانۆ به‌هۆی وه‌ستاندنی دوای ئه‌وه‌ی یاری رابردو كارتی سووری وه‌رگرت و لویس سوارێز به‌هۆی سزای فیفا ، به‌ڵامئەوەی بۆ هاندەرانی بارسا مایەی خۆشبەختییە گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی بڕازیلی نێیمار داسیلڤایە له پێكان و جیرارد پیكێ كه به‌هۆی سزاوه یارییه‌ك وه‌سێنرابوو ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌دیاركه‌وتنی دۆگلاسی بڕازیلی كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌یانه‌ی ساوپاولۆوه گوازرایه‌وه بۆ بارسێلۆنا .
ڤیاریالیش هەمان شێوەی بارسا كێشه‌ی پێكانی هه‌یه ، به‌مهۆیه‌وه چه‌ند یاریزانێك له‌یارییه‌كه بێبه‌ش ده‌بن له‌وانه هێرنان پێرێز و پابلۆ ئه‌نیگۆز و بۆیان یۆكیتیچ و مارسیلینیۆ .
ئەمە پێكهاته‌ی پێشبینكراوی هەردوو یانەكەیە بۆ یاری لوتكەی هەفتەی دووەمی لالیگا :
پێكهاتەی ڤیاریال
گۆڵپارێز : سێرجیۆ ئه‌سینخۆ
به‌رگریكار : كۆستا – گابریل ڤایستا – موساتچۆ – روكافینا
ناوه‌راست : كانی – برونۆ – مان‌و
هێرشبردن : شیریشیف – ئۆچی – سانتۆس
پێكهاتەی بارسا
گۆڵپارێز : براڤۆ
به‌رگریكار : ئه‌لبا – ماتیۆ – بارترا – ئه‌لڤێس
ناوه‌راستكار : چاڤی : بۆسكێتش – راكیتیچ
هێرشكار : مونیر حه‌دادی – مێسی – رافینیا