ژنان له‌م كاته‌دا ئاره‌زووی سێكسییان له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه!نوجە.نیت.ئاژانسەکان
ژنان به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی سێكس، ئه‌گه‌ر بارودۆخی خێزانیان له‌وماوه‌یه‌دا گونجاوبێت.
سه‌رباری ئه‌و مشتومڕانه‌ی كه تائێستاش هه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه پیاوان ئاره‌زووی سێكسییان له‌ژنان زیاتره، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و هۆكارانه چین له‌پشت ئاره‌زووی سێكسییه‌وه له‌لای هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه؟
له‌ڕاستیدا ئاره‌زووی سێكسیی بریتییه له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ده‌روونیی و كه‌ڵه‌كه‌بووی په‌روه‌رده‌یی، جگه له‌بارودۆخی ژیانی هه‌نووكه‌یی، به‌دڵنیاییه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆرمۆنی تیستوستیرۆس له‌نێرینه‌دا، له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسیی تیایاندا، به‌ڵام هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ندێك فاكته‌ری دیكه له‌دروستكردنی ئاره‌زووی سێكسی‌دا، ره‌نگه ببێته هۆی یه‌كسانبوونی مێینه له‌و رووه‌وه یان پێشكه‌وتنیشی له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا.
هاوڕاییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌په‌ستانی كار‌و رێگریی خێزانی فاكته‌ری دابه‌زاندنی ئاره‌زووی سێكسین له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پێشبینیانه‌ی ژیانی سێكسیمانی پێدا هه‌ڵده‌واستین، كاریگه‌ریی به‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زاندنی ئاره‌زووی سێكسیمانه‌وه هه‌یه.