سزای لاییتی به‌رز له چین
نوچە.نیت.خەندان
پۆلیسی شاری چانگ شینگ-ی چین سزایه‌كی توندی بۆ رێگرتن له به‌ركارهێنانی لاییتی به‌رز له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه دانا.
پۆلیسی ئه‌و شاره شۆفێرانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی شۆفێریدا لاییتی به‌رز به‌كاربهێنێت، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی پێنچ خوله‌ك له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبیلێكدا دانرێت كه لاییته به‌رزه‌كانی داگیرساندووه و ده‌شبێت ته‌ماشای رووناكییه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه جگه‌له غه‌رامه‌كردنی به بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو.
دواتر روونبووه‌وه كه راگه‌یاندنی ئه‌و سزایه ته‌نها بۆ گاڵته بووه و مه‌به‌ست لێی راكێشانی سه‌رنجی شۆفێرانه كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ و له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت ئه‌و جۆره لاییته به‌رزه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌كارنه‌هێنن.
ترساندنی هاوڵاتییانی چین به‌م جۆره سزایه له‌كاتێكدایه كه وڵاته‌كه گه‌شه‌یه‌كی ئابووریی یه‌كجار به‌رفراوان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌ی ئۆتۆمبیل له‌و وڵاته زیاد بكات و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه رووداوه‌كانی هاتوچۆش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون و كه‌مته‌رخه‌می له لێخوڕیندا زیاد بكات.