چی بكرێت پێش سێكس؟
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
زۆرجار پیاوان حه‌زده‌كه‌ن دوای ئه‌نجامدانی كاری سێكسی یه‌كسه‌ر پاڵبكه‌ون و بنوون، چونكه ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی پیاو له‌كاتی ئۆرگازمدا ده‌ریده‌دات ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له هه‌ستكردن به پشوودان و هێمنی دوای سێكسكردن واده‌كات پیاو زۆر حه‌زی له نووستن بێت و ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (ئه‌لموحیت) ڕه‌نگه هۆكارێك ئه‌وه بێت كه پیاو هه‌ست به هیلاكی بكات له ئاكامی ئه‌و وزه‌یه‌ی له پرۆسه‌ی سێكسكردندا به‌كاریده‌هێنێت و پرۆسه‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی (مه‌نی) واده‌كات پیاو هه‌ست به هیلاكی بكات.
زۆربه‌ی پیاوانیش له میانه‌ی كرداری سێكسی‌دا هه‌ناسه‌كانیان ده‌گرنه‌وه یان هه‌ناسه‌ی قوڵناده‌ن و به‌وه‌ش پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان ناڕێكده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش له ئۆكسجین بێبه‌شبێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاو خه‌واڵوو بێت.
بۆیه به‌پێی ئامۆژگاری پزیشكه‌كان واباشتره كه‌مێك قاوه‌بخورێته‌وه پێش ئه‌نجامدانی سێكس له‌به‌رئه‌وه‌ی قاوه ماده‌ی (كافیین)ی تێدایه و ئه‌و ماده‌یه‌ش واده‌كات له‌ش چالاك بێت.