په‌رستنی ژنێكی هیندی به‌هۆی كورتی باڵایه‌وه!
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
ئه‌م خانمه رۆژانه رووبه‌ڕووی ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له پرستگه‌كه‌ی خۆی ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی هیندستان ژنێك به‌هۆی كورتی باڵایه‌وه ده‌په‌رستن. باڵای ئه‌م ژنه كه 82 سم له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدایه، ناوبانگی ده‌ركردووه و رۆژانه ده‌یان كه‌س به مه‌به‌ستی په‌رستنی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌وادارانی داوای لێ ده‌كه‌ن كه له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك سه‌ركه‌وتن و بژێوی ژیان و… بۆیان بپاڕێته‌وه و نزایان بۆ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژانه پێشوازی له 40 كه‌س ده‌كات.
ئه‌م خانمه ئاماژه به‌وه ده‌كات خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر مندا ده‌چه‌مێنه‌وه و من به پیرۆز ده‌زانن و من ئه‌وه‌م پێ خۆش نییه، چونكه من خۆم زۆر به بچووك ده‌زانم، به‌ڵام كاره‌كه‌م خۆش ده‌وێت و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه سامانێكی زۆر كۆ بكه‌مه‌وه.