به‌ وێنه‌یه‌ك مه‌یلى هه‌وادارانى نوێ ده‌كاته‌وه‌

0

ئاماده‌كردنى: هه‌نا ئه‌نوه‌ر

پریانكا چوپرا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ك مه‌یلى هه‌وادارانى نوێ ده‌كاته‌وه‌، دوو ملیۆن لایك له‌ ماوه‌یه‌كى پێوانه‌یى به‌ده‌ست ده‌هێنێ.

ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى هیندى پریانكا چوپرا كه‌ ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌، له‌ لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ ئینستگرام رۆژى دووشه‌مى رابردوو وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هى ته‌مه‌نى 17 ساڵییه‌ و لاواز ده‌رده‌كه‌وێت و جلێكى ره‌شى پۆشیوه‌. ئه‌م وێنه‌یه‌ى یادگاریى سه‌رده‌مى هه‌رزه‌كارییه‌. ئه‌مه‌ ساڵێك به‌ر له‌وه‌ى ببێت به‌ شاجوانى جیهان له‌ ساڵى 2000.

له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا ئه‌م وێنه‌یه‌ نزیكه‌ى دوو ملیۆن لایكى بۆ هاتووه‌.

ئه‌و ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌ جیا له‌وه‌ى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه‌ و به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى بۆلیۆد ده‌ناسرێت، له‌ هۆلیۆدیش كارى كردووه‌ و به‌رهه‌مى هه‌یه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com