شلێر سەعید ، تایبەت بە نوچە نێت
کتێبی “خەونی فەرمانبەرێک” بیست و چوارەمین کتێبی د. هاوژین سڵیوەیە کە 12 کورتە چیرۆکی تەنزئامێزی لەخۆ گرتووە ١١٢ لاپەڕەیە لەسەر ئەرکی خۆی ساڵی 2020 چاپکراوە.
کۆچیرۆکی”خه‌ونی فه‌رمانبه‌رێک” که به‌رهه‌مێکی تازه‌ی نووسه‌ر و ره‌خنه‌کار دکتۆر هاوژین سڵیوه بوو، به ته‌كنێكى نوێ نووسراوه.
د.هاوژین سڵێوە لەباره‌ی دوایین كتێبى خۆى به نوچەنێتی راگەیاند، “خه‌ونى فه‌رمانبه‌رێك ١٢ چیرۆکی لەخۆ گرتووە چیرۆکەکان واقعیی ئاوێتە بە زمانی خەیاڵ بووه، ھەموو چیرۆکەکان تەنزئامێزن، بەزمانێکی پوخت و پاراو خراونەتەڕوو، جۆرەھا تەکنیکی نوێیان لە خۆ گرتووە”.
هاوژین سڵێوه ئه‌مساڵ پێنج كتێبى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تا ئێستا له ژیانى نووسیندا 24ى كتێبى به چاپ گه‌یاندووه.
هاوژین سڵێوه كه‌ریم له ساڵى 1979 له هه‌رمۆته‌ى كۆیه له دایكبووه و نزیكه‌ى 20 ساڵ ده‌بێت خه‌ریكى نووسینه.