نوچه‌نێت
چه‌ند ساڵێكه ژنێكى عه‌ره‌ب به‌ناوى ناهیده عابدین سه‌رنجى میدیاكانى عه‌ره‌بى و جیهانى راكێشاوه، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نى له 90 ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌چى تا ئێستا راهێنه‌رى وه‌رزشییه.
له‌و دیمانانه‌ى كراون ناهیده باسى له‌وه كردووه، كاتێك ئه‌و بووه‌ته داپیره قاچاكه‌كانى ئازارى هه‌بووه، چووه‌ته لاى پزیشك، پێیگوتووه وه‌رزش بكه، به‌م شێوه‌یه ده‌ستى پێكردووه.
زیاتر له 40 ساڵه وه‌رزش ده‌كات، به‌ڵكو یه‌كێكه له راهێنه‌ره ناسراوه‌كان، ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، “چۆن جه‌سته پێویستى به خۆراكه، هێنده‌یش پێویستى به وه‌رزشه”.