ئامادەکردنى: لاڤین عومەر
زۆربەمان پێمان سەیر دەبێت و بە کارێکی سەرسورمان ده‌ڕوانینه پزیشك كاتێك بۆ پشكنین ده‌چینه لاى ئه‌و به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌یرى زمانمان ده‌كات!
هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رەنگی زمان زۆر شت بە پزیشک دەڵێت، ئه‌و له زمانى ره‌نگه‌كانى ده‌گات:
ئێمه لێره‌دا پوخته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ره‌نگه‌كانى زمان وه‌ك هێما بۆ نه‌خۆشییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
زەرد: نیشانەیە كێشه له گه‌ده و بوونى رێژەی زەردیی لە خوێن.
شین: نیشانەیە لەسەر بوونی نەخۆشییه لە دڵ یان کۆئەندامی هەناسە.
سوری پەمەیى: نیشانەی تەندروستیەکی باشە.
زمانی کاڵ: گوزارشت لە کەم خوێنی دەکات.
بوونی پله‌ى سپی: نیشانەیە بۆ هەبوونی ( تا) یان کێشەیه‌ك لە هەرسکردن هەیە.
بوونی قڵیش لەسەر زمان: گوزارشت لە دلەراوکێ دەکات.