پیاوێك بەتۆمەتێكی سەیر دەستگیر كرا

0

(نوچەنێت)

پیاوێکی بەریتانی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر نزیکەی 206 پیاو دوای بێهۆشکردنیان سزای 40 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. 

تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوە ئاشکرا کراوە، پیاوێکی بەریتانی بەناوی ڕینهارد سیناگا کە لەیەکێک لە شوققەکانی شاری مانچستەردا دەژی، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر 206 پیاو. 

  ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەسەر ئەو تاوانە دادگای بەریتانیا سزای 40 زیندانیکردنی سەپاندووەتە سەر ئەو پیاوە دەستدرێژییەکارەدا. 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سیناگا وەکو خوی شەوانە، لە بەردەم یانەیەکی شەوانەدا ڕاوەستاوە و هەرجارە و پیاوێک کە لەو یانەیەوە دەرچووە قەناعەتی پێکردووە و بردویەتی بۆ شوققەکەی، لەوێ مادەی بێهۆشکەری پێداوە و دواتر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری. 

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە پۆلییسی شارەکە بەدەستی کەوتووە، لەگەڵ هەر دەستدرێژییەکییدا بۆ سەر پیاوان وێنەی گرتووە و ڤیدیۆی نزیکەی 48 پیاویش دەستی پۆلیس کردووە کە دەستی بەسەردا گیراوە. 

پۆلیسی شارەکە دەشڵێت، تاوانەکەی سیناگا لەوکاتەدا ئاشکرا بووە کە پیاوێک دوای بێهۆشکردنی بەئاگا هاتووەتەوە بەرەنگاری بووەتەوە و دواتر پۆلیسی لێ ئاگادارکردووەتەوە و ئەوانیش دەستگیریان کردووە. 

پۆلیسی شارەکە باسی لەوەش کردووە، دوای دەستگرتن بەسەر گرتە ڤیدیۆکاندا کە زیاتر لەکاتژمێر گرتەی ڤیدیۆی دەبێت، پەیوەندی بەزۆربەی ئەو پیاوانەوە کردووە کە وێنەکانیان ناسراوەتەوە و لەو دەستدرێژییە ئاگادارکراونەتەوە چونکە لەکاتی بێهۆشکردنیاندا نەیانزانیووە چی ڕوویداوە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com