شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
كتێبى”ئه‌مڕۆ هى ئێمه‌یه” بڵاوكرایه‌وه، كه له لایه‌ن نووسه‌رى گه‌نج راز محه‌مه‌د نووسراوه و باس له چه‌ند بابه‌تێكى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ده‌كات.
راز محەمەد نووسه‌ر بۆ “نوچه‌نێت” به كورتى باسى له ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ى كرد و گوتى، “ئەم کتێبە ئەزموونی خوێندنەوەی چەندان ساڵە وخوێندنەوەی واقیع و ئەزموونی ژیانکردنە لەناو تەمەنی گەنجیەتی و دۆزینەوەی رێگاچارەی گرفتەکانی ژیانی تاکی کۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان، ئاشنابوونە بە چۆنیەتی رێگاکانی سەرکەوتن”
راز دواتر باسى له گرنگی كتێبەكەی بۆ خوێنه‌ران كرد و گوتی، “ئەم کتێبە گرنگی بەکارکردن و هەنگاونان لە ئەمڕۆدا دەدات، چونکە ئه‌گەر ئەمڕۆ کارنەکەیت و هەوڵ نەدەیت کەواتە چاوەڕوانی سبەی مەبە”.
ئه‌و كتێبه لە 141 لاپه‌ڕه پێكهاتووه لەلایەن ناوەندی سارا لە سلێمانی چاپ کراوە .