ئاماده‌كردنى، لاڤین عومه‌ر
زۆرێک لە ئێمە کێشەی خەومان هەیە، ناتوانین به باشى بخه‌وین. ئه‌مه‌یش بەهۆی جۆرەها سەرقاڵی و ماندووبوونی مێشک و نیگه‌رانى.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی بەردەوام ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌وه هەر یه‌كێك لە ئێمە پێویستە شەوانە له نێوان حه‌وت تا نۆ بخەوێت.
بۆئەوەی دوور بیت لە هەموو جۆرە نەخۆشییەک كه به هۆى كه‌مخه‌ویى مرۆڤى تووشی ده‌بێت، وەک سەرئێشە، چاوئێشە، هه‌روه‌ها نەخۆشیە درێژخانەکان، پێویستە به دواى ئه‌و رێگایانه بگه‌ڕێیت كه كه‌مخه‌ویى ناهێڵن.
یه‌كێكیش له‌و رێگایانه به خواردنه، واته كۆمه‌ڵێك خواردن هه‌ن كه كه‌مخه‌ویى ناهێڵن ئێمه لێره‌دا دووانیان باس ده‌كه‌ین:
کیوی: ئەم میوەیه کالۆری کەمی تێدایە سەرچاوەیەکی زۆرباشی خۆراکییە بۆ لەش، بەدەردانی سیرۆتۆنین مێشک چالاک دەبێت و بەمەش خەوێکی باش به‌دواى خۆى ده‌هێنێ.
ماسی سەلەمون: بۆ ته‌ندروستى زۆر باشە، ئەمە جگە له‌وه‌ى بۆ زۆر نەخۆشی تر بەسوودە، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی ئۆمێگا سێ و سیرۆتۆنین زیاد دەکات مێشک چالاک دەبێت و بەمەش نووستن زۆر باش دەکات.