بۆچی ئیئتلافی سوری چاوی بە ناوچە کوردییەکان لە سوریا هەڵنایەت؟
نوچەنێت
تارق حەمو . ئیلاف
ناوچە کوردییەکان هیچ جێگایەکیان تێدا نەماوە، بۆ دامەزراوە وحوکمڕانییەکانی دیمەشق، لەم ناوچانەدا کوردەکان خۆیان بەرگری دەکەن لە ناوچەکانی خۆیان و خۆیان بەڕێوەی دەبەن، و جەنگی دژ بە تیرۆرستان دەکەن.. لەهەمان کاتیشدا، لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئیئتلافدان. ئەمەش وا دەکات ئیئتلاف زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ناوچە کورد نشینە سەرەکیانە بکات لە سوریا. تا رەزامەندی و هاو سۆزی تورکیاش بەلای خۆیدا پەلکێش بکات، ئاسیشی ئەو دەڤەرەش بە یارمەتی داعش تێک بدات. هۆکارێکی تریش کە ئیئتلاف دژی ئەو ناوچانەن، ئەوەیە، کە ئەو شارانە هیچ کێشەیەکەی عرقی و دینییان نییە، کورد و مەسیحیەکان پێکەوە بێ هیچ کێشەیەک دەژین، و دژی تیرورستانیش هەر پێکەوە دەجەنگن بۆپاراستنی شوێنە کورد نشینەکان.
لە ناوچەی جەزیرەدا ٥٣ کەنیسە هەیە ، کە تائیستا نە کەوتۆتە دەستی هیچ تێکەدەرێک . بێ گومان ئەمەیش سەرلەنوێ حوکمەتی تورکی ناڕەحەتە دەکات و هەموو ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی تریش، وەک ئیخوان موسلمین کە سەدەڵاتی بەسەر ئیئتلافی سورییەوە هەیە، بێ لەوەی هەندێ لە عەشیرەتە عەرەبییەکانیش لەو ناو چەی جزیرە دەژین . وەک شیخی عەشیرەتی شمر، حمدی دهام، کە هاوبەشی دەکەن لە حوکمرانی جەزیرەدا.
ئیئتلاف چەند ڕیکخراوێکی جاسوسی دەنێرێت بۆئەو ناوچانە. وەلێ ئەو ناوچانە رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە بوژاندنەوەی ئابووری سوریا. جونکە سامانی نەوت و کشتوکاڵی تێدایە، کە سەروەتێکی سروشتییە بۆ سوریا. بێ لەوەی هێزێکی سەربازی گەورە لەم ناوچەیەدا هەیە، توانیوێتی ئەم ناوچانە بپارێزێت، پێک دێ لەچەندین یەکەی سەربازی لە ژن و پیاوی ناوچەکە، کە نزیکەی 50000 پەنجا هەزار جەنگاوەرن، لەم کۆتاییەدا سەدان گەنج لە یەپەگ. بۆ پاراستنی هاونیشتمانە عەرەب و سریانییەکان دەجەنگن. وەک بینیمان دەیانیان شەهید بوون لە بەرەنگار بوونەوەیان دژی رێکخراوی داعش .
بەڵام ئیئتلاف چاوەڕوانی جەنگ لە نێوان عەرەب و کورد و سریانیەکان و نائارامی ناوچەکە و کوشتارلەسەر ناسنامە دەکات. هەر وەک لە ناوچەکانی تری سوریا بەدی دەکرێت کە شۆڕشیان تێدایە.
ئیئتلاف ترسی ئەوەی هەیە، کە ئەم ناوچانە لە لایەن دەوڵەتە ئەوروپییەکانەوە باوەڕ پێکراون و پاڵپشتیان بۆ سەربەخۆیی لێ بکرێت. وەک ناوچەیەکی ئازاد بۆ کوردەکان… کە توانیویانە ئارامی و ئاسایش بۆ مەسیحیەیکان بەردەست بکەن، هەروەها ئافرەت دەتوانێت شانبەشانی پیاو بەشداری هەموو پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بکات.. نمونەش بۆئەمە ، لەم سێ ساڵەی داهاتوودا، لەم ناوچانەدا بە پیاوو ژنەوە، بەرەنگاری جەنگێکی قورسە بوونەتەوە دژی داعش . هەمیشە ( یپگ) لەبەیانەکانیدا لە ستراتیجیەتی سیاسەتی خۆیدا ئەوە دوپات دەکاتەوە، کە بڕوای بە یەکسانییە و پاراستی مافەکانی مرۆڤ ئەرکی ئەوە . هەروەها پاڵپشتی لە حیزبی سەوز و کۆمەڵگای مەدەنی جیهانی دەکات.
لەهەمان کاتدا ئیئتلافی سوری پێچەوانەی ئەم پرەنسیبە کار دەکات. هەموو ئامانجێکی ئەوەیە بەرەنگاری ئەم سێ ناوچە کوردییە ببێتەوە، چلاکییەکانی خۆیشی بەو پارەیە بە ڕێوەدەبات کە بۆ پەناهەندە سورییەکان تەرخان کراوە.