سوهام ئه‌نوه‌ر دووه‌م كتێبى به ‌ناوى “١١١ چیرۆکی پەندئامێز” بڵاوكرده‌وه‌

0

شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌ نوچه‌ نێت

نووسه‌رى گه‌نج سوهام ئه‌نوه‌ر دووه‌م كتێبى خۆى به‌ ناوى “111 چیرۆكى په‌ندئامێز” بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “به‌شێك له‌ چیرۆكه‌كانى ئه‌م كتێبه‌ راسته‌قینه‌ و به‌شێكیشى خه‌یاڵیین”

سوهام ئەنوەر نووسەر له‌ باره‌ى “111 چیرۆكى په‌ندئامێز” به‌ نوچه‌نێتى گوت، “لەم کتێبەدا کۆمەڵێک بەسەرھاتم کۆکردۆتەوە کە زۆرێک لە بەسەرھاتەکان راستەقینەن و لە خودی کەسەکانەوە وەرمانگرتوون، ھەندێکی تریان دەشێ خەیاڵی بن”

له‌باره‌ى ئامانجى له‌ نووسین و ئاماده‌كردنى ئه‌و كتێبه‌ سوهام ئه‌نوه‌ر گوتى، “ئامانجی من لە کۆکردنەوەی ئەم بەسەرھاتانە ئەمەیە کە خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەی چیرۆکەکان پەند لە ھەڵە و بەسەرھاتی کەسانى تر وه‌ربگرێت، ببنه‌ رێنیشاندەری”.

سوهام ئەنوەر ئاماژە بەوەشدەكات كە ئەم کتێبە بەسەرھاتی گەڕانەوەی تۆبەکاران و بەسەرھاتی ھەڵەکاران و بەسەرھاتی گەڕانەوە بۆ ژیانێکی نوێ؛ ھەموو ئەمانە لەخۆ دەگرێت، زیاتریش بۆ کەسانی پێگەیشتوو و کەسانی گەنج و لاون .

نووسەر باسى له‌وه‌یش كرد كتێبه‌كه‌ى ٢٣٦ لاپەرەیە ، ئەوە دووەم بەرھەمی ئه‌وه‌ لە ئێستادا بەرگی یەکەمی چاپکراوەو ئامادەیە بۆ فرۆشتن لە ناوەندی سارا لە سلێمانی دەست دەکەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com