نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ باسى نزگره‌ى كردووه و ده‌ڵێ تا ئێستا ده‌رمانێك نییه و خۆت ده‌بێت چاره‌سه‌ریی بكه‌یت، هه‌روه‌ها هۆكارى تووشبوونیش به نزگره زۆر رۆشن نییه.
له راپۆرته‌كه هاتووه نزگره بریتیه له ده‌ركردنى هه‌وایه‌ك له سییه‌كان، كه ماوه‌یه‌كى كورت قه‌تیس بووه. هیچ هۆكارێكى تر له‌مه رۆشنتر نییه و چه‌ند شتێكیش هه‌یه ده‌بنه هۆى دروستبوونى نزگره
له‌وانه خواردنه‌وه كحولییه‌كان، خواردنى زۆر، شڵه‌ژانى ده‌روونى، گۆڕ‌انى پله‌ى گه‌رمى له ناكاو.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌گه‌رهاتوو نزگره زیاتر له رۆژێكى خایاند، ئه‌وا ده‌بێت تووشبووه‌كه سه‌ردانى پزیشك بكات و ئه‌گینا نزگره‌ى ئاسایى ته‌نیا كه‌متر له 10 خووله‌ك ده‌خایه‌نێ.
هه‌ندێك چاره‌سه‌رى ئاسایى هه‌ن كه تووشبوو له‌ماڵه‌وه ده‌توانێ ئه‌نجامى بدات، له‌وانه خواردنه‌وه‌ى چه‌ند قومێك ئاو به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه و راگرتنى هه‌ناسه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كورت، له‌گه‌ڵ پڕكردنى كێسێك هه‌وا و ترساندن.