ئامادەکردنی: لاڤین عومه‌ر
چەندان ساڵە لە باب وباپیرانمانەوە وه‌ك نه‌ریتێك بۆمان ماوەتەوە کە زۆرێک لە میوەکان وشک بکەینەوە، تا وەرزی زستان وەک شەوچەرە بەکاریان بهێنین. بۆیه هه‌موومان تامه‌كه‌ى ده‌زانین به‌ڵام له زانینى سووده‌كانى زۆر ئاگادار نیین:
لێره‌دا زۆر به كورتى سوودى چه‌ند میوه‌یه‌كى وشككراوه ده‌كه‌ین:
• هەنجیری وشک تەندروستە و دژی ئازاری گەدەیە.
• قەیسی وشککراو دژى پووکانەوەی ئێسکە، جگە لەوە بۆ بۆ پاکبوونەوەی سک لە هەموو پاشەرۆیەکی زیانبەخش به سووده، له ئازار‌و ناڕەحەتی سک رزگارت دەکات.
• کشمیش دژی کەم خوێنیە.
• هەڵوژە یاخود ئاڵوباڵو دژی رۆماتیزمە.