نوچه‌نێت
عیسام ئیبراهیم تازه كراوه‌ته باڵیۆزى سعوودیه له ئه‌ڵمانیا، كاتێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا پێشوازى لێكراوه به‌هۆى هه‌ڵوێستى ژنه‌كه‌ى تووشى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى “قودسى عه‌ره‌بى” له هه‌وڵێكدا ده‌ڵێ به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى ژنه‌كه‌ى عیسام ئیبراهیم رووبه‌ڕووى گاڵته‌پێكردن و ره‌خنه‌گرتن بووه‌ته‌وه.
وه‌ك باڵیۆز له‌لایه‌ن فرانك ڤالترى سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشوازى له عیسام كراوه، هاوسه‌ره‌كه‌یشى یاوه‌رى بووه، كه‌چى وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى رێوڕه‌سمه‌كه ژنه‌كه‌ى هه‌ر خه‌ریكى سناپ بووه و زۆر به ساویلكه‌یى هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه.
ئه‌مه‌یش وایكرد هه‌ندێك عه‌ره‌ب ره‌خنه‌ى لێ بگرن و هه‌ندێكى تریش گاڵته‌ى پێ بكه‌ن.