نوچه‌نێت
لی ستیل ژنه په‌یامنێرێكى كه‌ناڵى 10ى ئوستراڵییه، له‌كاتى په‌خشێكى راسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س سووكایه‌تی و گاڵته‌یان پێكرد.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه كاتێك لى خه‌ریكى رووماڵكردنى كارێك بوو، كۆمه‌ڵێك سه‌رخۆ لێى نزیك ده‌بنه‌وه و سووكایه‌تى پێ ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا پیاوێك و دواتر ژنێك هه‌ڵسوكه‌وتى سێكسى ناشیرینى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و دواتر یه‌كێك پانتۆڵه‌كه‌ى داده‌كه‌نێ و سمتى له كامیراكه ده‌كات.
لى ستیل رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرێكى به‌ناوبانگى ئوسترالییه، ئارتى و رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى ده‌ڵێن به ئاشكرا كاریگه‌رى مه‌یخواردنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه دیاره كه سووكایه‌تییان به لی كردووه.