ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
گۆڤارى سهیدهتى چیرۆكى هه‌یفا وه‌هبى و نه‌وه‌كانى گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ هه‌یفا له كچه‌كه گه‌وره‌كه‌ى دوو نه‌وه‌ى هه‌یه.
به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به‌كارى هونه‌ریى بكات، هه‌یفا وه‌هبى شووى كردووه و كچێكى هه‌بووه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نى كچه‌كه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت هه‌یفا داواى جیابوونه‌وه‌ى له مێرده‌كه‌ى كردووه و ئه‌ویش به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى پێ نه‌دات ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر جیابوونه‌وه داوه.
ساڵانێكى زۆر هه‌یفا ویستوویه‌تى منداڵه‌كه‌ى ببینى، به‌ڵام بێ‌ئومێد بووه كه‌چى به‌م دواییه كچه‌كه‌ى كه ناوى زه‌ینه‌ب فه‌یازه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و په‌یامى بۆ دایكى ناردووه و ئاشكرایشى كردووه كه دوو كچى هه‌یه به ناوى ره‌هف و دانییلا.