نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده له كوردستان له پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوى “پرۆژه‌ى مێینه” چه‌ند پارچه جلێكى ژنان له سلێمانى هه‌ڵواسرا و دواتر لابرا، هاوشێوه‌ى ئه‌و له نیوزله‌ندا 21 ساڵه پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه و بۆ كارى خێرخوازى به‌كارده‌هێنرێ.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتێكى كۆنه و چه‌ندان ساڵه هه‌یه و ده‌یان راپۆرتى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر كراوه، سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌یش بۆ ساڵى 1999 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له جه‌ژنى سه‌رى ساڵى 1999 بینرا چوار سوخمه‌ى ژنانه له‌سه‌ر په‌رژینێكه‌وه هه‌ڵواسراوه، هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانرا، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتێك زیاتر كرا و دواجار بوو به هه‌زاران.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى “تحت المجهر” ئێستا زیاتر له 100 هه‌زار سوخمه و پارچه‌ى تر‌ى جلى ژێره‌وه هه‌ڵواسراون و شوێنه‌كه‌یش به “په‌رژینى سوخمه‌كان” ناسراوه و گه‌شتیاران له دنیاوه سه‌ردانى شوێنه‌كه ده‌كه‌ن و داهاته‌كه‌یش بۆ كارى خێرخوازى ته‌رخان كراوه.